🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی کار ڕێکاری توند بۆ سنووردارکردنی کرێکارانی بیانی کارا دەکاتەوە و ١٦٥٠ پڕۆژەی سەرپێچیکار ڕەوانەی دادگا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/10 17:14

بەغداد – INA – محەمەد تاڵبی

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد: ڕێکاری یاسایی توند بۆ ڕێکخستنی هاتنەناوەوە و نیشتەجێبوونی کرێکارانی بیانی لە عێراق کارا کراونەتەوە، لەگەڵ پابەندکردنی کۆمپانیاکان بە مەشقپێکردنی ستافە نیشتیمانییەکان. هاوکات ڕایگەیاند کە ,٦٥٠ پڕۆژەی سەرپێچیکار لە یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون بۆ دەرکردنی حوکمی دادوەری لە دژیان.

ئوسامە مەجید بەڕێوەبەری گشتی کار و ڕاهێنان لە وەزارەتی کار، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "وەزارەت لە ساڵی ٢٠٠٣وە سوورە لەسەر ڕێکخستنی جووڵەی هاتنەناوەوەی کرێکارانی بیانی لە ڕێگەی مەرجدارکردنی هێنانی تەنها ئەو کرێکارە لێهاتووانەی کە بڕوانامەی شارەزاییان هەیە؛ ئەمەش بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کرێکاری عێراقی تاوەکو شارەزایی پێویست لە پڕۆژە هاوبەشەکاندا بەدەستبهێنێت."

زیاتریش وتی:"دەقە یاساییە بەركارەکان کرێکارانی بیانی پابەند دەکەن بە مەشقپێکردنی ستافە نیشتیمانییەکان، ئەمەش بەشێکی لە پڕۆژە وەبەرهێنانەکان و کاری کۆمپانیا بیانییەکاندا هاتووەتە دی."

مەجید ئاماژەی بەوەشدا: "هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێناندا هەیە لە ڕێگەی نوێنەرێکەوە لە لیژنەیەکی هاوبەشدا بۆ دیاریکردنی قەبارە و جۆری شارەزایی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لە پڕۆژەکاندا پێویستن"، جەختیشیکردەوە: دوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، کاری ئەم لیژنەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نشینگە کارا دەکرێتەوە.

داواشی لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد پابەندبن بەو بڕیارانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٥ دەرچوون بۆ ڕێکخستنی کرێکارانی بیانی و هەڵبژاردنیان بەپێی پێویستی بازاڕ؛ وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستبەرداربوون لێیان لە داهاتوودا و پشتبەستن بە کرێکاری نیشتیمانی دوای ئامادەکردنی پرۆگرامەکانی مەشقپێدان بۆیان.

لەسەر ئاستی چاودێری و لێپرسینەوەش، مەجید جەختیکردەوە: "تیمەکانی پشکنینی سەر بە وەزارەت بەردەوامن لە بەسەرکردنەوە مەیدانییە چڕەکانیان لە بەغداد و پارێزگاکان؛ بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە کەرتی تایبەتدا. ئەم هەوڵە چاودێرییانەش بوونە هۆی دەستنیشانکردن و ڕەوانەکردنی ١,٦٥٠ پڕۆژەی سەرپێچیکار بۆ دادگای کاری تایبەتمەند، کە تێیدا حوکمی دادوەری دژ بە خاوەنەکانیان دەرچووە و سزاکان زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی لەخۆدەگرن؛ ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێسایە یاساییە بەركارەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)