🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی لوبنان: لە دانوستان پاشەکشە ناکەم

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/10 16:08

بەدواداچوون - INA

سەرۆکی لوبنان، جۆزێف عەون، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: ئەو لە ڕێڕەوی دانوستان پاشەکشە ناکات، و ئاماژەی بەوەشدا: ڕێگاکە هێشتا تەخت نەکراوە و پڕە لە کۆسپ بەهۆی حیساباتەکانی ئیسرائیل و لێکەوتەکانی دۆخی ئێران-ئەمریکا.

سەرۆکی لوبنان ی خستەڕوو و وتی: "داڕشتنی چوارچێوەی کارەکە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی مافەکانی لوبنان بە ڕێگا دیپلۆماسییەکان، ئەگەر بێتو ئیسرائیل پابەندی بەندییەکانی بێت."

ئاماژەی بەوەشکرد: لوبنان ئەمڕۆ دەرفەتێکی لەبەردەمدایە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتگەلێک کە قەرەبووی ئەو شتانە بکاتەوە کە لە کاتی "جەنگێکی بێهودەدا" لەدەستچوون، بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هاندەر و پاڵپشتییە بەهێزەی ئەمریکا کە لەمبارەیەوە هەیە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)