بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، وردەکارییەکانی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی ئاسمانێکی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەكات.
له بهیاننامهیهكی دهستهی كهشناسی كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووه: "سبەینێ شەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
راشگەیاند: کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ شەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: پلەی گەرمی لە دهۆک 40 پلە دەبێت، لە سلێمانی و ئەنبار 41 پلە، و لە هەولێر و کەرکوک دەگاتە 42 پلەی سیلیزی. هەروەها لە نەینەوا و سەڵاحەدین و دیوانییە 43 پلە تۆمار دەکرێت، لە کاتێکدا لە بەغداد، دیالە، بابل، نەجەفی ئەشرەف و واست پلەی گەرما دەگاتە 44 پلە. لە موسەنا و کەربەلای پیرۆزیش 45 پلە دەبێت، و بەرزترین پلەی گەرمیش لە پارێزگاکانی زیقار، میسان و بەسرە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.
رونیشیكردەوە: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەمێننەوە.
بەیاننامەكە دەڵێت: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، و لە ناوچەکانی باکووریش جێگیر و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
ئاشكراشیكرد: ڕۆژی سێشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.