باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، جۆشوا هاریس، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەکە لەگەڵ باسم محەمەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام داوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی سودوەرگرتنی عێراق لە توانا تەکنەلۆجییەکانی ئەمەریکا کراوە.
لە ڕاگەیێندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکادا هاتووە، " گفتوگۆ کرا لەسەر خاڵە سەرەکییە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وزە، بەشێوەیەک بەرژەوەندی هەردوو لایەنی ئەمەریکا و عێراقی تێدا بێت؛ هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و شارەزایی ئەمەریکایی لە بەرژەوەندی خەڵکی ئەمەریکا و عێراق."
بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەکە پێشوازی کردووە لە باپەندبوونی "چالاکی" عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان.