بەغدا – INA
، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی لە هەوڵی دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەشی عێراقی-تورکیدایە بە مەبەستی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: " عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا بەڕێز ئەلپ ئەرسلان بەیرەکتار و شاندی یاوەری..
لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاریی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات کرد و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان خستەڕوو.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەر بنەمای پەیوەندیی مێژوویی و جوگرافی و بەرژەوەندی هاوبەشی لەمێژینە دامەزراوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هەردوو وڵات دەرفەتی بەرفراوانیان هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
زەیدی ئاشکرای کرد کە: "حکومەت کاردەکات بۆ دامەزراندنی سندوقی عێراقی- تورکیا بۆ دارایی کردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە عێراق، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و پتەوکردنی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات."
سەرۆکوەزیران داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کرد وەبەرهێنانەکانیان لە کەرتی کشتوکاڵدا فراوانتر بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق خاوەنی دەرفەتی ئومێدبەخشە لەم بوارەدا و پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پەرەپێدانی سامانی ئاژەڵداری و بەرهەمی کشتوکاڵی، و بەهێزکردنی یەکگرتن لە زنجیرەکانی بەرهەمهێنان، جگە لە گرنگی ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی کوالیتی بەرز.
لای خۆیەوە وەزیری تورکیا سڵاوی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنی عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکەدا.."