بەغدا –INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لەوە کردەوە کە ئازادیی ڕادەربڕین و پابەندبوون بە پێوەرە پیشەییەکان، دوو ڕەگەزی سەرەکین بۆ چەسپاندنی ڕاگەیاندنێکی نیشتمانیی ڕەسەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن کرد."
لە ڕاگەیەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ڕاگەیاندن لە وڵاتدا کرا و تیشک خرایە سەر شێوازەکانی گەشەپێدانی ئەم کەرتە بە جۆرێک کە ئازادیی ڕاو ڕادەربڕین بپارێزێت و گوتارێکی ڕاگەیاندنی بەهێز مسۆگەر بکات، کە یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە."
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە: "بونیادنانی ڕاگەیاندنێکی نیشتمانیی ڕەسەن تەنها بە گەرەنتیکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و پابەندبوون بە پێوەرە پیشەیی و یاساییەکان تەواو دەبێت." هەروەها جەختی لە پاراستنی کایەی ڕاگەیاندن کردەوە لەو کارانەی کە متمانە بە دامەزراوە میدیاییەکان لاواز دەکەن یان دەبنە هۆی دروستبوونی پەرتەوازەیی لە ناو کۆمەڵگەدا.
لای خۆیەوە، ئەبو کەلەل کورتەیەکی لەبارەی کارەکانی دەستەکە و پلانەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو خستە ڕوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتیی ناوەڕۆکی میدیایی و مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕادەربڕین لە وڵاتدا.