بەدواداچوون - INA
مارک ڕوتە، ئەمینداری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: هاوپەیمانێتییەکە بەرگرییە و هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێک، لە هەمانکاتدا تەئكیدیی لەسەر پێویستیی دەستنەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی کردەوە.
ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێویستە هەمووان کار بکەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هاوپەیمانێتییەکە هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام لە حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکدا بەرگری لە خۆی دەکات."