🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوای قەدەغەکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ .. وەزارەتی پلاندانان: سیاسەتێکی تەکنیکی نوێ بۆ ڕێکخستنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل دادەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 19:05

بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی

وەزارەتی پلاندانان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشکرایکرد: سیاسەتێکی تەکنیکی نوێی ئامادەکردووە بۆ ڕێکخستنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل و پارچەی یەدەگیان، ئەمەش دوای بڕیاری قەدەغەکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

فەیاز دلێمی، سەرۆکی دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆری لە وەزارەتی پلاندانان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆری بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕێکخستنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل"، ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیارە هەموارکراوەکە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنیان دەدات بۆ ماوەی پێنج ساڵ".

وتیشی: "دەزگاکە بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنە تەکنیکی و چاودێرییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕێکخستنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەمەش دوای هەموارکردنەوەی بڕیارەکە کە پێویست دەکات هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی پێنج ساڵ قەدەغە بکرێت". باسی لەوەش کرد کە "دەزگاکە لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانەدا پشتی بەستووە بە جێبەجێکردنی ستانداردی پێوانەیی عێراقی ژمارە (٥١٦١) تایبەت بە هەڵسەنگاندنی هاوتا بوونی ماتۆڕسکیلەکان (ماتۆڕی ئاسایی و کارەبایی)، جگە لە مەرجی تەکنیکی ژمارە (١٧٠) – نوێکردنەوەی دووەم بۆ ساڵی ٢٠٢٢، بە شێوازێک کە دڵنیایی بدات لە هاتنەناوەوەی ئەو بەرهەمانەی کە هاوتای ستانداردە پێوانەییە عێراقییەکان و مەرجە تەکنیکییە پەسەندکراوەکانن".

ئاشكراشیكرد: "ئەم ڕێوشوێنانە ئامانجیان پاراستنی بەکاربەر و بەرزکردنەوەی سەلامەتی گشتییە، لە ڕێگەی دڵنیابوون لە هاوتابوونی ماتۆڕسکیلە هاوردەکراوەکان لەگەڵ پێوەرە تەکنیکییە پەسەندکراوەکاندا"، جەختیشیکردەوە: "دەزگاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کار دەکات بۆ ئامادەکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتێکی تەکنیکی و ڕێکخستن بۆ هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل و پارچەی یەدەگیان، کە پشت دەبەستێت بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی کوالیتی و هاوتابوون، بە شێوازێک کە هاوسەنگی بپارێزێت لە نێوان پاراستنی بازاڕی عێراقی، مسۆگەرکردنی سەلامەتی بەکارهێنەران، و ڕێکخستنی پرۆسەکانی هاوردەکردن بەپێی ڕێساکان و یاسا تەکنیکییە کارپێکراوەکان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)