بەدواداچوون – INA
میدیاکانی عیبری، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەیان بەوەکرد: کە باری ئامادەباشی لە (ئیسرائیل) بۆ بەرزترین ئاست بەرزکراوەتەوە، ئەمەش لە ترسی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە: "هەڵسەنگاندنەکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن کە گرژییە ئەمنییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ناگاتە ئاستی شەڕێکی گشتگیر."
رونیشیكردەوە: "نەتانیاهۆ کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەمنی ئەنجام دەدات بۆ تاوتێکردنی پێشهاتەکان لەگەڵ ئێران"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "باری ئامادەباشی لە (ئیسرائیل) بۆ بەرزترین ئاست بەرزکراوەتەوە؛ لە ترسی دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران."
پێشتریش هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردبووەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێدەچێت هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران، و پێشبینیشی کردبوو کە ئەمشەو دووبارە هێرش بکەنەوە سەر ئێران.