🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمەریکا سیستەمی بەرگری پاتریۆت دەداتە ئۆکراینا

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/08 18:08

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنکەرە ڕایگەیاند ئەمەریکا سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات، ئەمەش توانای بەرگری دەداتە ئۆکراینا لە بەرامبەر مووشەکە بالیستییەکانی ڕووسیا.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەی ئاشکرا کرد، لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی.

سەرۆکی ئەمەریکا پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای دووپات کردەوە و بێزاری خۆی دەربڕی لە بەردەوامی شەڕە خوێناوییەکان.

ترامپ وتی، "ئێمە زۆرلە شەڕمان ڕاگرتووە. پێموایە دەبوو ڕاگرتنی ئەم شەڕە لە هەموویان تر ئاسانتر بێت."

ترامپ ئاماژەی دا بەوەی تەنها لە مانگی رابردوو 35 هەزار کەس لە هەردوو لا کوژراون و وتی "ئەمە شتێکی قێزەونە."

کۆبوونەوەکەی ترامپ و زێلێنسکی لە پەراوێزی دیداری لوتکەی ناتۆ بوو، کە یەکێک لە ئامانجەکانی بریتییە لە کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ ئۆکراینا.

ترامپ بە زێلێنسکی ڕاگەیاند، "یەکێک لەو شتانەی باسی دەکەین بریتییە لە پێدانی ڕەزامەندی بە ئێوە بۆ دروستکردنی پاتریۆت. ئەمە شتێکی زۆر باشە."

ترامپ ئاماژەی دا بەوەی ئەمەریکا مووشەکی پاتریۆتی زۆری نییە، بۆیەش دەستبەجێ ناتوانێت بۆ ئۆکراینایان دابین بکات.

لای خۆیەوە زێلێنسکی سوپاسی ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد بۆ هاوکارییەکانیان. ڕایگەیاند وڵاتەکەی توانای بەرگری تەواوی هەیە دژ بە ڕووسیا و ئاماژەی کرد بە کاریگەری هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر مۆسکۆ.

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دژ بە مووشەکەکانی ڕووسیا هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێزدانە سوپای وڵاتەکەی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)