🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شاندێکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی "ئایاتا" سەردانی عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 17:35

بەغداد- INA

ڕابیتەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و گەشتیاری لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی شاندێکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی "ئایاتا" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وڵات ڕاگەیاند.

ڕابیتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە چوارچێوەی بەهێزکردنی دیمەنی گەشتیاریی عێراقی و کرانەوە لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، دەستەی کارگێڕیی ڕابیتەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و گەشتیاری لە عێراق، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (ئایاتا) بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، کە پێکهاتبوون لە محەمەد ئیبش، بەڕێوەبەری ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی نزیک لە یەکێتییەکە، و دیالا هەلاسە، بەڕێوەبەری هەرێمیی دابەشکردن و خزمەتگوزارییە داراییەکان لە یەکێتییەکەدا".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی نێوان "ئایاتا" و ڕابیتەکە کردووە، بە ئامانجی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کاری دامەزراوە عێراقییەکان لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لەو ئەزموونە کەڵەکەبووانەی کە لە لایەن "ئایاتا"وە هەن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)