بەغداد- INA
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، و قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختیان لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردن و سەرخستنی هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە کۆبووەوە، و لە دیدارەکەدا باسیان لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، بەپێی ڕێڕەوەکانی بەرنامەی حکومەت بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی خوشک و دۆستدا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردن و سەرخستنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و بنیاتنانی پەیوەندی دەرەوەی هاوسەنگ".
بەپێی راگهیندراوهكه، عەبوودی "ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کرد لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق بەپێی بنەمای هاوسەنگی و دیپلۆماسییەتی کاریگەر، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی هێورکردنەوە و ئاشتی بەردەوام لە ناوچەکەدا".