بەغداد – INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانی دا بە پشووی فەرمی بۆ سبەینێ چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید عەلی خامنەیی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی كرد كه سبەینێ چوارشەممە بكرێت به پشووی فەرمی ، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی مەرجەعی ئاینی و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایەتوڵڵای سەید عەلی حوسێنی خامنەیی".