بەغداد – INA
سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵە سیاسییەکان و خێراکردنی پرۆسەی پەسندکردنی یاسا خزمەتگوزارییەکان کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی هاوڕێی کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە کاتی دیدارەکەدا، باس لە کۆی پێشهاتە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی کرا، و تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان، و بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردەوە بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بچەسپاندنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوەکانی چاکسازی، ئەمە جیا لە پێویستیی خێراکردنی پەسندکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە و وەڵامدەرەوەی خواستەکانیانن".
لای خۆشیەوە، موسەنا ئەمین پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار و پەرۆشیی ئەو بۆ کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و لێکچوونەوەی تێڕوانینەکان دەربڕی، و جەختی لەسەر "پاڵپشتیی فراکسیۆنەکەی بۆ سەرجەم ئەو هەوڵانە کردەوە کە ئامانجیان جێگیرکردنی بنەماکانی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی نیشتمانییە".