🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: 15 تۆمەتباری دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر لە ئەنبار دەستگیرکران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 14:23

بەغداد – INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی 15 تۆمەتباری دۆسیەکانی تیرۆر و هەڵوەشاندنەوەی 3 تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "مەفرەزەکانی دەزگاکە لە پارێزگای ئەنبار توانیویانە (15) تۆمەتبار بە دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر، تیرۆر و ساختەکاری دەستگیر بکەن، ئەمە جیا لە هەڵوەشاندنەوەی (3) تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە حەبانییە و فەلوجە".

ئاماژەی بەوەش دا کە "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی (33) بەڵگەنامە، کە ناسنامە، گرێبەستی دامەزراندن، چەکی بانکی و مۆر لەخۆدەگرێت، کە سەرجەمیان ساختە بوون".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)