نێودەوڵەتی – INA
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی کار دەکات بۆ دابینکردنی سەرجەم ئەو مەرجە پێویستانەی کە یارمەتیدەرن بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان، هاوكات تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئارەزووی سوورییەکان بۆ ژیان لە ناو وڵاتێکدا کە خاوەن سەروەری و ئاسایشی تەواو بێت، لە لایەن هیچ لایەنێکەوە پەکناخرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا لە میانەی لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ سووریا بەردەوام دەبێت، و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی گرنگی بە پاڵپشتیکردنی گەلی سووریا و بەرژەوەندییەکانی دەدات، و دەستبەرداری نابێت.
وتیشی فەڕەنسا یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە سزاکانی سەر سووریای هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەش دا کە چەندین پلانی تر هەن بۆ بەردەوامبوونی کارکردن و هاوکاری لەگەڵ دیمەشق لە ماوەی قۆناغی داهاتوودا.
سەرۆکی فەڕەنسا ڕوونی کردەوە کە سووریا ڕووبەڕووی چەندین تەحەدی دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەنی چەندین دەرفەتە کە دەتوانن بوارگەلی نوێ بۆ هاوکاری بکەنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرفەت لەبەردەم کۆمپانیا فەڕەنسییەکاندا هەیە بۆ بەشداریکردن لە کەرتە جیاوازەکاندا.
جەختیشی کردەوە کە فەڕەنسا "لە پاڵ گەلی سووریا و بەرژەوەندییەکانیدا دەوەستێت"، ئاماژەی بە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی دا بۆ ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایشە لە سووریادا.
لای خۆشیەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند کە سووریا بووەتە گرێچنەیەکی بەستنەوەی سەرەکی کە ناتوانرێت چاودێری لێ بکرێت لە بازاڕی ڕێڕەوە جیهانییەکاندا.
ئاماژەی بەوەش دا کە "سووریا لە ڕێگەی پێگە جوگرافییەکەیەوە، ڕۆڵە زیندووەکەی خۆی لە ناوچەکەدا گەڕاندووەتەوە".
وتیشی: "دڵمان دەوێت فەڕەنسا ببێتە یەکەمین هاوبەشمان لە بازاڕی ڕێڕەوە جیهانییەکاندا، و هەرکەسێک لە سەرەتادا وەبەرهێنانی لە سووریادا کردبێت، زووتر قازانجی کردووە".