بەغداد- INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی لە وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی بڕە پارەیەکسیان وەک "بەرتیل" داوە لە پێناو پێدانی پۆست پێیان لە یەکێک لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه ، "تیمێکی کار کە لە کارمەندانی بەشی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتن لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە دیوانییە پێکهاتبوون، چوونەتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکە، و توانیویانە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و جێگرەکەی دەستگیر بکەن؛ ئەمەش لەسەر بنەمای دانی بڕە پارە بۆ ئاسانکاریی پێدانی پۆست بە تۆمەتباران".
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کۆنووسی دەستبەسەرداگرتن بۆ ئەم پرۆسەیە ڕێکخراوە، کە بەپێی بڕیارێکی دادوەری و لەسەر بنەمای ئەحکامەکانی ماددەی (307) لە یاسای سزادان جێبەجێ کراوە، و کۆنووسەکە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی پسپۆڕ؛ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەریان و بڕیاردان لەسەر چارەنووسیان".