بەغداد - INA
دەستەی دەسپاکی نیشتمانی ، ئەمڕۆ سێشەممە، دەرچوونی بڕیاری حوکمی ئامادەبوونی بە سزای دە ساڵ زیندانییکردن بۆ فەرمانبەرێکی وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ملیارێک دیناری لە ماڵی گشتی بەفیڕۆدابوو.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "دادگای تاوانەکانی نەینەوا/ دەستەی یەکەم، بڕیاری حوکمی ئامادەبوونی دەرکردووە کە بەپێی ئەو سزای دە ساڵ زیندانییکردن بەسەر فەرمانبەرێکی یەکێک لە وێستگەکانی حکومیی تێکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای نەینەوادا دەسەپێنرێت؛ ئەمەش لەسەر پاشخانی بەفیڕۆدانی بڕی (1,177,287,000) ملیارێک و سەد و حەفتا و حەوت ملیۆن و دوو سەد و هەشتا و حەوت هەزار دینار"، ڕوونیشی کردووەتەوە کە "ئەو بڕە پارە بەفیڕۆدراوە نوێنەرایەتی کۆی گشتی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات لە وێستگەکەدا بۆ هەردوو مانگی ئاب (هەشت) و ئەیلوول (نۆ)ی ساڵی 2025".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه "دادگا، دوای چاوخشاندنی بەو بەڵگانەی کە لەم دۆسیەیەدا بەدەست هاتوون، بینیویەتی کە بەڵگەکەکان بەس و قایلکەرن بۆ تاوانبارکردن، بۆیە بڕیارەکەی خۆی دژی تاوانبارەکە بەپێی أحکامەکانی ماددەی (315) لە یاسای سزاکاندا دەرکردووە".