🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سووریا.. دوو تەقینەوە لە نزیک ئەو هۆتێلەی کە ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لێی دەمێنێتەوە لە دیمەشق ڕوویاندا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 11:59

نێودەوڵەتی – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەی بەهێز شاری دیمەشقی پایتەختی سووریای هەژاند، لە نزیک ئەو هۆتێلەی کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لێی دەمێنێتەوە، هاوکات لەگەڵ سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە.

ده‌زگاكانی ڕاگەیاندن کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردوون ڕایانگەیاندووە کە "دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دیمەشق بیستراوە، لە نزیک ئەو هۆتێلەی کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لێی دەمێنێتەوە لە دیمەشق"، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە "ئەم تەقینەوانە بەهۆی کۆمەڵێک بۆمبی چێنراوەوە بوون لە نزیک ئەو هۆتێلەی کە ماکرۆنی تێدایە".

ده‌زگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كرد کە "ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتووەتە کۆشکی گەل بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا".

ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دیمەشق لە سەردانێکی بێپێشینەدا، کە یەکەمین سەردانی سەرۆکی دەوڵەتێکی گەورەی ڕۆژئاواییە بۆ سووریا لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک ئەحمەد شەرع لە کۆتایی ساڵی 2024دا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)