🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمڕۆ.. لووتکەیەکی ئاگرین لە نێوان پورتوگال و ئیسپانیا ڕکابەرییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیال دادەگیرسێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/06 11:08

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕکابەرییەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانیی 2026 بە بەڕێوەچوونی دوو ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانکراو بەردەوام دەبن، کە لە سەرووی هەمویانەوە لووتکە ئەوروپییەکەی نێوان پورتوگال و ئیسانیایە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی بلیتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، ڕووبەڕووی هاوتای بەلجیکیی خۆی دەبێتەوە.

یاریگای (AT&T) لە کاتژمێر 10:00ی شەودا، میوانداریی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو هاوسێیەکە (پورتوگال و ئیسپانیا) دەکات، لە یارییەکدا کە خاوەن شێوەیەکی تۆڵەسەندنەوە و مێژووییە، دوای ئەوەی پێشتر هەردوو هەڵبژاردەکە دوو جار لە کۆتاییەکانی جامی جیهانیدا بەیەک گەیشتبوون؛ ئیسپانیا یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی خۆی لە خولی 2010دا یەکلاکردەوە، پێش ئەوەی لە یەکێک لە دیارترین یارییەکانی مۆندیالی 2018دا بە ئەنجامی (3-3) یەکسان ببن.

هاوكات سەرنجەکان دەچنە سەر کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە بەرەنگاربوونەوەیەکی نوێ لە بەردەم ئۆنای سیمۆنی گۆڵپارێزی ئیسپانی تاقی دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەو لێدوانە ئاڵوگۆڕکراوانەی کە پەرۆشییەکی زیاتریان بەخشییە ئەم ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوە.

له‌ یاریی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئەمریکا لە کاتژمێر 3:00ی بەربەیانی ڕۆژی سێشەممەدا، میوانداریی هاوتای بەلجیکیی خۆی دەکات، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کە تێیدا هەردوو لایەن هەوڵ بۆ ڕفاندنی بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی دەدەن، بە جۆرێک کە براوەی نێوانیان ڕووبەڕووی سەرکەوتووی لووتکە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان پورتوگال و ئیسپانیا دەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)