بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای موسەنا، دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 2 کیلۆگرام لە ماددەی کرستاڵ لە لایەنیدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی موسەنا، لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە، توانیویەتی دەست بەسەر یەکێک لە مەترسیدارترین تۆمەتبارانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەردا بگرێت، ئەمەش دوای شوێنپێهەڵگرتن و ڕاوەدوونانێکی مەیدانی کە بە ووردی و خێرایی لە جێبەجێکردندا جیا دەکرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "پڕۆسەکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی 2 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەری کرستاڵ لە لای تۆمەتبراەکە، کە هەوڵی ڕاکردنی دابوو و تەقەی ئاراستەی هێزە جێبەجێکارەکە کردبوو، بەڵام مەفرەزەکان بەپێی یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد و توانیان تایەی ئۆتۆمبێلەکەی بپێکن و دەستگیری بکەن".
لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتە بەر، و ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند کراوە بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بگات بە سزای شایستەی خۆی".