بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، باسم محەمەد خزر عەبادی، وەزیری نەوت، جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەی "ئۆپێک"دا کردووە، بە جۆرێک کە لەگەڵ ئامانجەکانی بەدیهێنانی سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا بگونجێت.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : باسم محەمەد خزر عەبادی، وەزیری نەوت ، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بەشداربوو لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی نەوت لە چوارچێوەی هاوپەیمانی "ئۆپێک+"دا کرد، کە تێیدا بەشداربووان تاوتوێی نوێترین بارودۆخی بازاڕی نەوت و میکانیزمەکانی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەندامیان کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە: کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی بەشداربوو کردەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئامانجەکانی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت بگونجێت، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.