🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشوهەوای عێراق.. پێشبینی دابەزینێکی نوێ لە پلەکانی گەرما دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/05 12:50

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسیی عێراق،وردەکاریی کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و تیایدا پێشبینی دابەزینێکی نوێی لە پلەکانی گەرما دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئاسمان لە ڕۆژانی دووشەممە،و سێشەممە، و چوارشەممە و پێنجشەممە ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە یەک، و تەنها ڕۆژی چوارشەممە نەبێت کە پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن، هاوکات لە ناوچەی باکوور بە نزیکی وەک ڕۆژی پێشوو دەمێنێتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبن:

لە دهۆک و سلێمانی 39 پلە و لە هەولێر 41 پلە و لە نەینەوا و ئەنبار 42 پلە و لە کەرکووک 43 پلە و لە سەڵاحەدین 44 پلە و لە بەغدا، دیالە و کەربەلا 45 پلە و لە واست و بابل،و دیوانیە،و نەجەف و موسەنا 46 پلە و لە میسان،و زیقار و بەسڕە 47 پلەی گەرمی دەبێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)