بەدواداچوون - INA
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریا، کیم جۆنگ ئونی ، سەرۆکی کۆریای باکوور چاودێریی تاقیکردنەوەکانی سیستمی جەنگیی کەشتیی "کانگ گۆن"ی کرد، کە بریتی بوو لە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی کرووزی ستراتیژی.
تاقیکردنەوەکان تۆپخانەی دەریایی، و سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی،وتواناکانی ئاشکراکردنی ئامانجەکان و بەڕێوەبردنی ئاگرەکەیان لەخۆگرتبوو.
کیم،جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەنجامەکان متمانەی زیاتر بە پەرەپێدانی تواناکانی دەریایی وڵاتەکەی دەبەخشێت و ڕێنماییداوە کە تاقیکردنەوەکان تەواو بکرێن و کەشتییەکە لە ماوەی دوو مانگدا بخرێتە خزمەتی هێزی دەریاییەوە.