🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شاندی دەستەی حەشدی شەعبی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی شەهید سەید عەلی خامنەیی گەیشتە تاران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/03 13:29

بەغدا - INA

شاندی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز، ئەمڕۆ هەینی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی شەهید سەید عەلی خامنەیی گەیشتە تاران.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "شاندی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەکە و بە یاوەریی عەبدولعەزیز محمەداوی، سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە فەرماندە و بەڕێوەبەرانی دەستەکە، گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران؛ ئەوەش بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا شەهید سەید عەلی خامنەیی ."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "بەشداریی شاندی دەستەکە لە چوارچێوەی ئامادەبوونە لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی فەرمی کە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، بە بەشداریی کەسایەتی و شاندە فەرمییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)