🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واسیت بڕیار دەدات کاتژمێری کۆتایی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاکە کەم بکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/03 01:50

واسیت – INA

پارێزگای واسیت بڕیاری دا کاتژمێری کۆتایی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا کەم بکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگادا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای واسیت، بڕیار درا بە کەمکردنەوەی کاتژمێری کۆتایی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا لە ماوەی مانگەکانی (تەممووز و ئاب)، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە."

هەروەها هاتووه‌ كه‌: "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرماکەیە، بەمەرجێک لەو بەروارەوە کاری پێبکرێت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگادا دیاری کراوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)