بەغدا - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاراکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە گواستنەوە (نەقڵ) و میوانداریی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ڕاگەیاند، هاوکات ١٣ی ئابی داهاتووی وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان دیاری کرد.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ گواستنەوە و میوانداری لە زانکۆی (کۆلێژ/پەیمانگا)ی ڕەسەنی قوتابییەکەوە دەستپێدەکات، ئەوەش دوای سەردانیکردنی قوتابی بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکان کە نابێت لە پێنج هەڵبژاردن زیاتر بێت، و لە ڕێگەی سیستەمی زانیاریی قوتابیان (SIS) ئەنجام دەدرێت."
ڕاگەیەندراوەکەڕوونیکردووەتەوە: "ماوەی پێشکەشکردن تاوەکو کۆتایی کاتی دەوامی فەرمیی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە، فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت، داوای لە قوتابیان کرد "وردەکاریی و ڕێنماییەکانی گواستنەوە و میوانداری بخوێننەوە و مەرجە پەسەندکراوەکان ببینن." جەختیشی کردەوە کە "پێشکەشکردنی داواکارییەکان بەپێی ڕێبەری ڕێکارەکانی کاروباری قوتابیان و مەرجەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەنجام دەدرێت.