بەغدا - INA
وەزارەتی تەندروستیی سووریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە لە ئامارە سەرەتاییەکانی تەقینەوەکەی ناو کافتریایەکی میللی لە دیمەشقی پایتەختدا، ٢١ کەس بوونەتە قوربانی.
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لە ڕاگەیەندراوزیکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە زاری ئەحمەد بەکور، بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندروستی گواستوویەتییەوە: "ئاماری ئەو تەقینەوەیەی لە کافتریای (ئەلموشێرییە) لە شەقامی نەسڕ لە دیمەشق ڕوویداوە، گەیشتووەتە ٥ کوژراو و ١٦ بریندار."
لە هەمان چوارچێوەدا، تیمەکانی وەزارەتی بارودۆخە لەناکاوەکان و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان دەستیان بە پرۆسەی گواستنەوەی بریندارەکان و فریاگوزاری و پاراستنی شوێنەکە کردووە، هاوکات ڕێکاری توندی پێشوەختە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان گیراوەتە بەر. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکان لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی سووریا پێشبینی ئەوەیان کردووە کە تەقینەوەکە بەهۆی "بۆمبێکی چێنراو"ـەوە بووبێت.