🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار: عێراق پەیڕەوی لە سیاسەتێک دەکات کە لەسەر بنەمای کرانەوە و هاوکاری لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکەیدا دامەزراوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/01 13:29

بەغداد - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: عێراق پەیڕەوی لە سیاسەتێک دەکات کە لەسەر بنەمای کرانەوە و هاوکاری بنیاتنەر لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکەیدا دامەزراوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی تەمموزی ٢٠٢٦، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کرد بە سەرۆکایەتی جاسم محەمەد بەدیوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەکە."

راشیگەیاند: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا."

بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆک کۆمار ستایشی "قووڵی ئەو پەیوەندییانەی کرد کە عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنەکە کۆدەکاتەوە و ئەو گەشەسەندنە بەردەوامەی کە لە بوارە جیاجیاکاندا بەخۆیانەوەی دەبینن"، جەختیشی کردەوە کە "ئاسایشی عێراق و ئاسایشی وڵاتانی کەنداو پێکەوە گرێدراون و تەواوکەری یەکترن، و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلانی ناوچەکە."

دووپاتیشیکردەوە: "عێراق پەیڕەوی لە سیاسەتێک دەکات کە لەسەر بنەمای کرانەوە و هاوکاری بنیاتنەر لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکەیدا دامەزراوە"، هەروەها ئاماژەی كرد: بە "گرنگی فراوانکردنی بوارەکانی کاری هاوبەش بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە دوولایەنەکان بەدیبهێنێت".

هەروەها جەختی لە"پێویستی چڕکردنەوەی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری بەرامبەر بە پرسە گرنگەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا بکات."

لەلایەن خۆیەوە، بەدیوی سڵاوی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی گەیاندە سەرۆک کۆمار، و تەئكیدیکردەوە لەسەر "پەرۆشی ئەنجومەنەکە بۆ بەردەوامبوون لە کاری هاوبەش لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی بوارەکانی هاوبەشی و تەواوکاری، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)