نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا ١٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لەسەر خاکی ڕووسیا خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سیستمی بەرگریی ئاسمانی، ئەمرۆ لە نێوان کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٢٠:٠٠ی شەو بە کاتی مۆسکۆ، توانیویانە ١٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی تێکبشکێنن و پێش پێشڕەوییەکانیان بگرن."
وەزارەتی ناوبراو ڕوونیکردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی هەرێمەکانی (بریانسک، بێلگۆرۆد، کورسک، کالوگا، ئۆریۆل، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، ساراتۆڤ، سمۆلێنسک، تڤێر، تولا، مۆسکۆ)، هەرێمەکانی (کراسنۆدار و ستاڤرۆپۆڵ)، کۆمارەکانی (بشکیریا و کالمیکیا) و هەروەها لەسەر ئاوەکانی دەریای ئازۆف خراونەتە خوارەوە.