بەغداد – INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی (٢٤) كي كاردی ڕاگەیاند کە بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.
وەزارەتەکە لە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پاراستنی فڕۆکەخانەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، توانیویەتی دەست بەسەر (٢٤) كي كارددا بگرێت کە بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون، ئەوەش لە کاتی پشکینی کەلوپەلی یەکێک لە گەشتیاراندا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان گێدراونەتە بەر و دەستبەسەرداگیراوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".