بەغداد- INA
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، عەبدولحوسێن موسەوی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنمایی دا بە ڕاگرتنی دامەزراندنی (کردنەوەی) زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکان.
وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، عەبدولحوسێن موسەوی، ڕێنمایی دا بە ڕاگرتنی دەستبەجێی وەرگرتنی سەرجەم ئەو داواکارییانەی کە پەیوەندییان بە دامەزراندنی زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکانەوە هەیە، جگە لە ڕاگرتنی داواکارییەکانی کردنەوەی بەشە زانستییە نوێیەکان تێیاندا، و ئەوەش لە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی 2026/6/30ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ههر له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی دیدگای ستراتیژیی وەزارەتی خوێندنی باڵادا دێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕەوتی خوێندنی ئەهلی (تایبەت) و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی، بە شێوەیەک کە توندوتۆڵکردنی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالێتیی ئەدای ئەکادیمی دەستەبەر بکات".