بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی "عەرابێکی قاچاخچێتی" ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کە ٣٢ کیلۆگرام ماددەی کەبتاگۆنی پێبووە لە نزیک دەروازەی سنووریی عەرعەر لە پارێزگای ئەنبار.
بەڕێوەبەرایەتییەکەلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی جۆریدا (تایبەت) کە پشتی بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و سەرچاوەی پێچەوانەی توندوتۆڵ بەستبوو، توانی یەکێک لە عەرابەکانی قاچاخچێتیی ژەهرە هۆشبەرەکان بپێکێت و دەستگیری بکات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جووڵەکانی تۆمەتبارەکە هات، کە سەرەنجام بووە هۆی دەستگیرکردنی لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا (به تاوانی ئاشکرا) و دەستبەسەرداگرتنی (٣٢) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کەبتاگۆن لە لای، لە نزیک دەروازەی سنووریی عەرعەر لە ناو سنووری پارێزگای ئەنبار، کە مهبهستی بوو قاچاخچێتی پێوە بکات بۆ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ".
ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە دووپاتی دەکاتەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەردەوامە لە ڕاودوونانی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر و وشککردنی سەرچاوەکانیان، کە قاچاخچییە گەورەکان و بازرگانان دەکاتە ئامانج، بە شێوەیەک کە ئاسایشی وڵات بەهێزتر دەکات و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی ژەهرەکان بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق پووچەڵ دەکاتەوە"، ئاماژەشی بەوە کرد کە "ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر بە تۆمەتبارەکە گیراونەتە بەر و ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پسپۆڕەکان کراوە".