🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەیحان: شۆڕشی بیست وەک مەشخەڵێک بۆ عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و گەندەڵیدا دەمێنێتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/30 14:08

بەغداد- INA

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ سێشەممە، یادی ١٠٦ ساڵەی شۆڕشی نەمری بیستی دژی داگیرکەر بەرز ڕاگرت، هاوکات جەختی کردەوە کە شۆڕشی بیست وەک مەشخەڵێک (نبراس) بۆ عێراقییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و گەندەڵیدا دەمێنێتەوە.

فەیحان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "شۆڕشی بیست وێستگەیەکی نیشتمانیی درەوشاوەیە کە باڵاترین واتاكانی یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و کەرامەتی نیشتمانی بەرجەستە کرد."

وتیشی: "شۆڕشی بیست وەک مەشخەڵێک بۆ نەوەکان دەمێنێتەوە، و بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە عێراقییەکان هیچ ڕۆژێک تەسلیمی ستەم یان سەرەڕۆیی نەبوون، و ئیرادەی ئازادی ئەوان بەهێزتر بووە و دەشمێنێتەوە لە بەرامبەر سەرجەم هەوڵەکانی بندەستکردن."

ئاماژەی بەوەش دا کە "یادکردنەوەی ئەم شۆڕشە مەزنە، ئەمڕۆ هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا، و بەرپاکردنی شۆڕشێکی هەمەلایەنە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران، وەک وەفادارییەک بۆ قوربانیدانی باوکان و باپیرانمان کە بەرەبەیانی عێراقی هاوچەرخیان دروستکرد."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)