بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، دووپاتکردنەوەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی و پڕۆسەی "صولة الفجر" (هێرشی بەرەبەیان) نوێ کردەوە، هاوكات جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو هەوڵانە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران و کەمتەرخەمەکان، و ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی (ژمارە ٢٨٢)ی ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی، عەبدولحوسێن موسەوی، و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی سازکرد".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان سەرەخۆشیی خۆیان بۆ ئوممەتی ئیسلامی و گەلی عێراق دووبارە کردەوە بەبۆنەی شەهیدبوونی نەوەی پێغەمبەر (د.خ) و کەسوکار و هاوەڵانی لە ڕووداوی نەمر و مێژوویی عاشورادا، هاوکات ستایشی ڕۆڵی دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و موکێبە حسێنییەکانیان کرد لە سەرخستنی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە مەزنەدا".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە جەماوەرەکەی کرد کە بەشدارییەکی بەرفراوان بکەن لە بەڕێکردنی تەرمی کۆچکردووی ئوممەتی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سەید خامنەیی (قدس سره الشريف) لەسەر خاکوخۆڵی عێراق، وەک وەفادارییەک بۆ ئەو خوێنە پاکە.
چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتکردنەوەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی و پڕۆسەی "صولة الفجر" نوێ کردەوە، بە جۆرێک ئامادەبووان پاڵپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەت و دادوەری دەربڕی کە دەبێتە هۆی گێڕانەوەی متمانە بە پڕۆسەی سیاسی، هاوکات جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی ئەو هەوڵانە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران و کەمتەرخەمەکان، و ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی کردەوە.