🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەنابەرانی کاتی لە ئەمەریکاوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/29 21:20

وەزیری ئاساییشی ناوخۆی ئەمەریکا داوا لە پەنابەرانی کاتی دەکات خۆیان ئامادە بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان.

مارکوەین موڵن ڕایگەیاند کە ''مانەوەی کاتی واتە کاتی نەک هەمیشەیی و دادگای باڵای ئەمەریکاش لەو بارەیەوە بڕیاری خۆی داوە''

هەروەها ڕایگەیاند کە هەندێک لەو کەسانە دەیان ساڵە لە ئەمەریکا دەژین و دەرفەتی ئەوەیان هەبووە کە جۆری ئیقامەی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن. بەڵام نەیانکردووە و پشتگوێیان خستووە. کەواتە ئێستا دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

لەوەش زیاتر ڕایگەیاند ئەگەر پێیان وایە وڵاتەکانی خۆیان سەلامەت نین، دەتوانن بچنە وڵاتێکی دیکە. بەڵام چیتر ئەمەریکا ڕێگای مانەوەیان پێ نادات.

لە کۆتاییی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمەریکا هاوکاریی ئەو کەسانە دەکات لە کڕینی تکتی گەڕانەوە. هەروەها 2600 دۆلاریان پێ دەدات بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا ژیانێکی نوێی پێ دروست بکەن.

بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە ملیۆنێک کەسی بیانی کە مافی مانەوەی کاتییان هەیە لە ئەمەریکا دەژین. ئەمەش لەبەرئەوەی لە وڵاتەکانی خۆیاندا و لە قۆناغێکی ژیانیاندا مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە.

شایەنی باسە ئەم بابەتە هەفتەی ڕابردوو بڕیاری یەکلاکەرەوەی لە لایەن دادگای باڵای ئەمەریکاوە لەسەر درا. دادگای باڵای ئەمەریکا بەڕێوەبەرایەتیەکەی دۆناڵد ترامپی سەرپشک کرد لەوەی کە بڕیار لەو بابەتە بدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)