ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە میانەی گەشتێکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل و لوبنان کۆبووەوە، بۆ باسکردنی نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامەی کە هەفتەی پێشوو لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل و لوبناندا واژۆکرا.
بەپێی راگەیاندێکی سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئەدمیراڵ کوپەر لە لوبنان چاویکەوت بە سەرۆک جۆزێف عەون و جەنەڕاڵ رودۆڵف هەیکەل فەرماندەی هێزەکانی لوبنان و باسیان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی هەفتەی پێشوو کرد.
ئەدمیراڵ کوپەر لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیلیش ئەو هێزە سەربازییانەی ئەمەریکای بەسەر کردەوە کە لە ناوچەکە جێگیرکراون و ستایشی کارەکانیانیانی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی سێنتکۆم ئێستا زیاتر لە پەنجا هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و لە ئاماداباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.