🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەکێتیی ئەوروپا: ئاماژەی ئەرێنی لەسەر ئەدای حکومەتی عێراق سەبارەت بە گێڕانەوەی پارەکان هەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/29 19:14

بەغدا - INA - ویسام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە ، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، کلیمێنس سیمتنەر، جەختی کردەوە لەسەر تۆمارکردنی ئاماژەی ئەرێنی بۆ ئەدای حکومەتی عێراق لە گێڕانەوەی پارەکاندا.

سیمتنەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "ئەو ئاماژانەی لە ئەدای حکومەتی نوێوە پێمانگەیشتوون سەبارەت بە گێڕانەوەی پارەکان لە ماوەیەکی کەمدا، ئەرێنی و باشن".

وتیشی: "لە ئێستادا ناتوانین حوکمی کۆتایی لەسەر ئاماژەکان بدەین، بەڵکو هێشتا کارێکی زۆر ماوە بۆ گێڕانەوەی پارەکان، چونکە قەبارەی ئەو پارانە زۆر گەورەیە، لەبەر ئەوە هێشتا چاوەڕوانین".

زیاتری خستەڕوو: "بەپێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارانمان لە نێردە دیپلۆماسییەکاندا، ئاماژەی باش هەن و دەکرێت ڕاپۆرت پێشکەش بکرێت بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق تاوەکو پارەی زیاتر بگێڕێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)