🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەهجی وەتەنی: هەڵمەتی "بەرەبەیان" بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەنگاوێکی بەرپرسانەیە بۆ گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/28 22:35

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەبدولحوسێن موسەوی،سەرۆکی هاوپەیمانی "نەهجی وەتەنی"، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی "بەرەبەیان" بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاند و بە هەنگاوێکی بەرپرسانەی وەسف کرد لە پێناو گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و پاراستنی سامانی گشتی.

موسەوی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : پشتیوانی حکومەتی عێراق، و دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا چاودێری و ئەمنییەکان دەکەین لە هەڵمەتی "بەرەبەیان" بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،کە ئەمە بە هەنگاوێکی بەرپرسانە دەزانین بۆ گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت، پاراستنی سامانی گشتی و تێکشکاندنی ئەو قۆرخکارییەی کە تۆڕەکانی دەسەڵات بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دۆسیەکانی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دروستیان کردووە.

بەگوێرەی ناوەرۆکی راگەیەندراوەکە : گەندەڵی چیتر کەمکوڕییەکی کارگێڕیی تێپەڕ نییە، بەڵکو بووەتە مەترسییەک کە گەل ماندوو دەکات،و سامانەکان بەهەدەر دەدات،و دامەزراوەکانی دەوڵەت دادەڕزێنێت و متمانەی هاوڵاتی بە ئەگەری چاکسازی لەدەست دەدات، لەبەر ئەوە، هەر هەوڵێکی جددی بۆ بەدواداچوونی تۆمەتبارانی گەندەڵی دەبێت پشتیوانی سیاسی و جەماوەریی هەبێت.

وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هیوادارین سەرجەم لێکۆڵینەوەکان تەواو بکرێن، و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن،و پارە دزراوەکان بگەڕێندرێنەوە و سامانی گشتی لە دەستی گەندەڵکاران و خاوەن دەسەڵاتەکان بپارێزرێت، کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ گێڕانەوەی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)