بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری،وەزیری دارایی لەگەڵ ،نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی کۆماری ئیتالیا لە عێراق، تاوتوێی کاراکردنی ڕێککەوتننامە دوولایەنی و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانیانی کرد.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : فالح ساری،وەزیری دارایی، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا ، باڵیۆزی کۆماری ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لە دیدارەکەدا لایەنەکانی هاریکاری نێوان عێراق و ئیتالیا و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ کران، بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق لە بوارەکانی گەشەپێدان و چاکسازی ئابووریدا بگونجێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: وەزیری دارایی جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە ئیتالییەکان لە کەرتییە گرنگەکان، بەتایبەتی کشتوکاڵ و تەندروستی کردەوە، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هەوڵەکانی گەشەپێدان بکات و کارایی دامەزراوە ئابووری و داراییەکان بەرز بکاتەوە،هەروەها جەختیشی لە گرنگی کاراکردنی ڕێککەوتننامە دوولایەنییەکان و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەکان کردەوە.