🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی قەڵغانێک پێشکەش بە فائق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/28 11:02

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی قەڵغانێکی ڕێزلێنانی پێشکەش بە،فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ یەکشەممە "کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگەی سەنتەری عەرەبی بۆ توێژینەوە یاسایی و دادوەرییەکانەوە، قەڵغانێکی پێشکەش بە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ئەم ڕێزلێنانە لە کاتی بەشداریکردنی فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دانیشتنی گفتوگۆی سەرۆکی دادگا باڵاکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە شاری میلانی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)