بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی قەڵغانێکی ڕێزلێنانی پێشکەش بە،فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ یەکشەممە "کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگەی سەنتەری عەرەبی بۆ توێژینەوە یاسایی و دادوەرییەکانەوە، قەڵغانێکی پێشکەش بە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ئەم ڕێزلێنانە لە کاتی بەشداریکردنی فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دانیشتنی گفتوگۆی سەرۆکی دادگا باڵاکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە شاری میلانی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
