🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبووسی تێبینی و ناڕەزایەتی عێراق لەسەر دەستەواژەی (چارەسەری دوو دەوڵەت) لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبیدا تۆمار دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/28 01:26

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حه‌لبووسی، ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە کە عێراق تێبینی و ناڕەزایەتی خۆی لەسەر دەستەواژەی (چارەسەری دوو دەوڵەت) لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبیدا تۆمار کردووە.

ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زمان حەلبووسییەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، بڵاویکردەوە رایگه‌یاند: "عێراق تێبینی و ناڕەزایەتی خۆی لەسەر گوتەی (چارەسەری دوو دەوڵەت) لە بەیاننامەی کۆتایی دەرچوو لە هەشتەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانە عەرەبییەکان کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، تۆمار دەکات."

حەلبووسی جەختیشی کردەوە لەسەر "هەڵوێستی عێراق کە پاڵپشتیکەرە بۆ مافەکانی گەلی فەلەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی خۆیان کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)