بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەرمەزاركردنی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی كە دوێنی شەو سوپای ئەمریكا بۆ سەر ئامانجەكانی خاڵو كەناراوەكانی باشووری وڵاتەكەی ئەنجامدا، دەربڕی.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە : بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەكەین كە شەوی ڕابردوو سوپای ئەمریكا بۆ سەر ئامانجەكانی خاڵە كەناراوەكانی باشووری ئێمە ئەنجامیاندا، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی ئەمریكا كە دامەزراوەكانی چاودێری كەناراوەكان دەكەنە ئامانج، پێشێلكردنی مادەی یەكەمی یاداشتی لێكتێگەیشتنە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : كیانەكەی زایۆنیستی بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن هێرشی كردە سەر لوبنان، ئەمەش پێشێلكردنی مادەی یەكەمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە و ڕوونی كردەوە كە هێرشە بەرگرییەكانمان لە دژی ئامانجەكانی پەیوەست بە هێزەكانی ئەمریكا لەسەر بنەمای مافی سروشتی بەرگریكردنمانە.