🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای باڵا ڕێگە بە ئیدارەی ترامپ دەدات کۆچبەرانی سوریا و هایتی بنێرێتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/25 23:53

دادگای باڵای ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێگەی بۆ ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کردەوە بۆ لابردنی پارێزبەندی لەسەر سنورداشکردنەوەی سەدان هەزار کۆچبەری هایتی و سوریا لە ئەمەریکا.

شەش لە کۆی نۆ دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی پشتگیرییان لەو بڕیارە کرد، بەمەش بڕیارەکانی پێشووی دادوەرە فیدراڵیەکانی نیویۆرک و واشنتۆن بۆ ڕێگریکردن لە ناردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی سوریا و هایتی هەڵدەوەشێتەوە.

پێشتر بڕیاری دادگاکانی ئەو دوو شارە ڕێگرییان لە هەوڵەکانی ئیدارەی ترامپ کردبوو بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی پارێزبەندی کاتی بۆ زیاتر لە 350 هەزار هاوڵاتی هایتی و 6 هەزار و 100 هاوڵاتی سووری.

ئەمریکا ساڵی 2010 پارێزبەندی یاسایی پێشکەش بەو پەنابەرانەی هایتی کرد، دوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە وڵاتەکەدا. هەروەها لە ساڵی 2012 ئەو پارێزبەندییەی بە سورییەکان دا بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)