🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران: پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی ئابووری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 21:08

بەغداد – INA

سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: پەیوەندیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئابووری.

زەیدی لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "شەڕی دژی گەندەڵی لەسەرووی کارە لەپێشینەکانمەوەیە".

ئاشكراشیكرد: "پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئابووری"، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە "زۆربەی گرووپە چەکدارەکان لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت".

وتیشی: "داوا لە 'ئۆپیک' دەکەین بەرهەمهێنانی نەوتی ئێمە زیاد بکات بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ تواناکانی نەوتی عێراق و ژمارەی دانیشتووانەکەیدا".

ڕوونیشیکردەوە: "دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا، هیچ پاساو یان پێویستییەک بۆ هیچ مقاوەمەیەک لە عێراقدا نامێنێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)