🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی بانکی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/24 15:47

بەغداد – INA

پارێزگاری بانکی ناوەندی نزار ناسر حسێن، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆشوا هارس، جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی بانکی کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکاندا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق نزار ناسر حسێن، پێشوازی لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، جۆشوا هارس کرد، کە تێیدا پپیرۆزبایی لە پارێزگار کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە".

رونیشیكردەوە: "لە میانی دیدارەکەدا، ئاسۆکانی بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی و بابەتە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری نەقدی و ئابووری، بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراقدا".

هارس بەپێی بەیاننامەکە جەختیکردەوە: لە "پەرۆشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، و پاڵپشتیکردنی هەر شتێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە هەر هۆکارێک کە بێتە هۆی شڵەژانی بارودۆخەکەی".

ستایشی "ئەو پێشکەوتنە چاکسازییە گەورانەشی کرد کە بانکی ناوەندیی عێراق پەیڕەویان دەکات، و بەو پەیوەندییە ناوازە و بەرهەمدارەی کە دەیبەستێتەوە بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدراڵی".

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگار "پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەنجینە و یەدەگی فیدراڵی دەربڕی"، و گرنگیی "جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی بانکی و کارکردن لەسەر گونجاندنی بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی کەرتی بانکی عێراقی" ڕوونکردەوە، "بە شێوەیەک کە تەبا بێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و تایبەت بە پرۆسەکانی حەواڵەی دەرەکی، و ڕێکخستنی فرۆشتنی دۆلار بەپێی باشترین ئەو ڕێکارە پێویستانەی بەرامبەر بە کەرتی بانکی دەگیرێنەبەر".

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هارس "ئامادەیی تەواوی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، بە شێوەیەک کە توانای پێببەخشێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە بەهێزکردنی سەقامگیری دارایی و نەقدی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)