🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدەین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/23 22:26

نێودەوڵەتی – INA

بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافایل ماریانۆ گڕۆسی، ئەمڕۆ سێشەممە، نزیکبوونەوەی ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنینی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران جەخت کردەوە.

گڕۆسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بەمنزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین بۆ دیاریکردنی ڕێکەوتەکانی پشکنین و ئەو وردەکارییانەی پەیوەستن پێیەوە."

وتیشی: "پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام دەدەین"، ڕوونیشی کردەوە: "بڕوامان وایە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە زووترین کاتدا باشترین بژاردەیە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەولەویەتی هەرە لەپێشمان بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە شوێنی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی بەرز لە ئێراندا"، ڕوونیشی کردەوە: "تێگەیشتن و وێناکردنێکمان هەیە لەسەر شوێنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە بە ڕێژەی بەرز، بەڵام گرنگە کە ئێران خۆی پێمان ڕابگەیەنێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)