🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق قۆناغی سەقامگیری و بووژانەوەی تێپەڕاندووە بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/23 21:41

بەغداد - INA - وەسـام مەلا

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە عێراق قۆناغی سەقامگیری و بووژانەوەی (وەرگرتنەوەی عافیەتی) تێپەڕاندووە بەرەو قۆناغی گەشەپێدانی بەردەوامی دامەزراوەکان و بەدیهێنانی ئەولەویەتە نیشتمانییە درێژخایەنەکان.

ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری کاروباری مرۆیی لە عێراق، غولام محەمەد، لە گوتارێکدا لە میانی ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی پڕۆژەی گواستنەوەی دیمۆگرافی لە عێراق، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ پێداچوونەوە بەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە عێراقدا بەدیهاتووە، و بانگهێشتمان دەکات بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە ئەو دەستکەوتانە چی دەگەیەنن بۆ داهاتووی وڵاتەکە و کاروانی پێشکەوتنی."

وتیشی: "عێراق بەردەوامە لە گواستنەوە لە قۆناغێکەوە کە تەرکیزی لەسەر سەقامگیری و بووژانەوە بوو، بۆ قۆناغێکی ستراتیژی لە گەشەپێدانی بەردەوامی دامەزراوەکان و بەدیهێنانی ئەولەویەتە نیشتمانییە درێژخایەنەکاندا."

ئاماژەی بەوەش دا کە "لەماوەی ئەم چوارچێوەیەدا، گرنگیی گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان دەردەکەوێت، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان هەیە لەسەر چۆنیەتی پلانداڕشتن، دابینکردنی هەلی کار و بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، هەروەها یارمەتی لایەنە حکومییەکان دەدات بۆ گرتنەبەری ئەو بڕیارانەی کە پەیوەندییان بە نەوەکانی داهاتووەوە هەیە."

ڕوونیشی کردەوە کە "سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراقدا، وێنەیەکی دیمۆگرافیی گشتگیر و نوێی دابینکردووە بۆ داڕشتنی ئەو سیاسەتانەی کە لە ئارادان، و هاوکات وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ پێداویستییە ڕاستەقینەکان، لە کاتێکدا کە تەحەدییە گشتییەکە هێشتا لەوەدا کورت دەبێتەوە کە چۆن ئەم داتایانە بگۆڕدرێن بۆ سیاسەت و وەبەرهێنانی بەرجەستە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "بەرنامەی گۆڕانی دیمۆگرافی لە عێراقدا، بەشداریی گرنگ و بەرجەستەی پێشکەش کردووە لە ڕێگەی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی تەندروستیی زاوزێ و چارەسەرکردنی بابەتە نوێیەکان"، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "بەرنامەکە بەشدار بووە لە تێپەڕاندنی سنوورەکان بۆ ئەوەی چەندین بواری گرنگی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بگرێتەوە، تاوەکو ئەم کارە لە ناوەڕۆکی خۆیدا بگۆڕێت بۆ وەبەرهێنان لە مرۆڤدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)