🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڤانس و روبیۆ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان وتووێژ دەکەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/23 20:08

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، ڕۆژی سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفونییان لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، ئەنجام دا و باسیان لە میکانیزمی جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاراستەکردنی دۆخی ناوچەکە کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی لوبنان، لە پەیوەندییەکەدا بەدواداچوون کراوە بۆ ئاگربەست لە لوبنان و هەنگاوەکانی دوای کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ئێران لە سویسرا.

سەرۆکایەتی لوبنان دەڵێت لە پەیوەندییەکەدا ڤانس و روبیۆ پشتگیری ئەمەریکایان دەربڕیوە بۆ "درێژکردنەوەی دەستەڵاتی شەرعی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەریی نیشتیمانی بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵاتدا، کە تەنها لە ڕێگەی سوپا و هێزەکانی ئاسایشەوە بێت."

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێکخستنەکانی پەیوەست بە دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ پتەوکردنی ئاگربەست و چاودێریکردنی جێبەجێبوونی ئەو ئاگربەستە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدان.

ئەم ڕاگەیێندراوە لە کاتێکدایە کە لوبنان و ئیسرائیل دەستیان بە خولی نوێی گفتوگۆکان لە واشنتن کردووە، سەرەڕای ئەوەی پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان هێشتا بەردەوامن.

چاودێران دەڵێن ئەم هەنگاوە دەتوانێت بەشێک بێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە و ڕێگرتن لە هەڵگیرساندنی شەڕێکی فراوانتر لە نێوان لایەنە ناوچەییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)